یونیسێف: بەهۆی پێکدادانەکانی سوودان ١٩٠ منداڵ کوژران

کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف رایگەیاند کە لە ململانێکان کە دوای هەوڵی کودەتاکە لە سوودان سەریان هەڵدا، ١٩٠ منداڵ کوژراون و ١٧٠٠ منداڵیش بریندار بوون.
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لێدوانی سەبارەت بە ململانێکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان، کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە دەستیپێکرد و تێیدا ٥١٢ کەس کوژران و ٤ هەزار و ١٩٣ کەسیش برینداربوون، کە ئێستادا لە ژێر ئاگربەستدایە.
کاترین ڕوسیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف کە لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە دا، ئاماژەی بەوەدا کە وەک لە هەموو ململانێیەکدا، منداڵان لە ڕیزی ئەو کەسانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەم ململانێیەدا و پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ پاراستنیان.
ڕاسڵ بە ئاماژەدان بە کوژرانی ١٩٠ منداڵ و برینداربوونی ١٧٠٠ منداڵ لە ململانێکاندا، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندبن بە پابەندبوونەکانیان بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و دڵنیابوون لە سەلامەتی منداڵان، و دەست نیشانی کرد کە دۆخی سودان ترسناکە، منداڵەکان باجەکەی بە گیانیان دەدەن و ململانێیەکە دەبێت بۆ منداڵەکان بوەستێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یڤگێنی پریگۆجین دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر رایگەیاند کە تەقەمەنی پێویستیان لە سوپای رووسیا پێنەدراوە و رایگەیاند کە لە بەهموت دەکشێنەوە.
وەزیری بەرگری تورکیا کوشتنی ١٣ ئەندامی پەکەکە لە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان رادەگینێت.
عیزەت الرشاق ، ئەندامی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) رایگەیاند، " وەڵامی کۆمەڵکوژیی رژێمی داگیرکەری سەهۆنی لە نابلوس دەدرێتەوە."